Skip to the content

ئاستی کارەبای ئەمساڵ بەراورد بەساڵی پار زیادیکردوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دیار بابان بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا رایگەیاند: ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 3800 مێگاوات زیادی كردووەو بەراورد بەساڵی رابردوو زۆر زیاد بووە، بڕیاریشە لەمانگی 4ی ئەمساڵدا 100 مێگاواتی دیكەی كارەبا لەگەرمیان بەرهەم بهێنین و لەمانگی تەموزیشدا بڕەكە لەهەمان كێڵگەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەگەرمیان بۆ 165 مێگاوات كارەبا بەرز بكەینەوە، ئەمەو بەپێی راپۆرتێكی سامانە سروشتیەكان بڕیارە بەرهەمهێنانی غازی سروشتی بۆ 200 پێ سێجا بەرز بكەنەوە بەمەش دەتوانین زۆربەی وێستگەكانی لەكاركەوتوو بخەینەكارو بارودۆخی كارەبا بەشێوەیەکی بەرچاو ساڵ لەدوای ساڵ روو لەباشی بكەین.