Skip to the content

بۆ بەڕێزان دەزگاكانی راگەیاندن (بانگێشتنامە)

سبەی پرۆژەی مینی سكادا-ڤۆیپ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كۆنترۆڵی كارەبا دەكرێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەژێر چاودێری رێزدار ( مەسرور بارزانی ) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان


وەزارەتی كارەبا بەهاوكاری رێكخراوی جایكای( JICA) ژاپۆنی پرۆژەی مینی سكادا- ڤۆیپ

(Mini-SCADA & VoIP) لەڕێگەی كۆمپانیای جێبەجێكار(USLUEL-USKOM J.V) بەتێچوونی (5.008.432 ) یۆرۆ دەكاتەوە.

بنیاتنانی پرۆژەی مینی سكادا- ڤۆیپ رۆڵێكی گرنگی دەبێت بۆ كۆنترۆڵ و ئیشپێكردن و چاودێری تۆڕی كارەبای هەرێم و گواستنەوەی داتاو زانیاری و پەیوەندی كردن لەنێوان وێستگە سەرەكییەكان و كۆنترۆڵی ناوەندی.

 

سبەینێ رۆژی پێنچ شەممە

رێكەوتی 11ی شوباتی 2021

كاتژمێر 10:00ی بەیانی لە بینایەی كۆنترۆڵی گشتی كارەبای هەرێم

شوێن: تەنیشت وێستگەی ئازادی – هەولێر