وەزیری کارەبا پێشوازی له جێگری سەرۆکی ئاژانسی (جایکا)ی یابانی كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-ئەمرۆ یەکشەممە 2021/2/7 ئەندازیار کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا پێشوازی لە دایسوكی ئۆرا بەرپرسی نوێی ئاژانسی جایكای یابانی كرد، لەو سەردانەدا كە کینجی ناکامۆرای جێگری بەرپرسی پێشووی ئاژانسی جایكای یابانی ئامادەیبوو، وێڕای سوپاسی بەرپرسی پێشووی ئاژانسەكە هیوای سەركەوتنی بۆ بەرپرسی نوێ خواست و ته‌ئكیدی لەگەڵ ستافی نوێش كردەوە كە هاوكارو هه‌ماهه‌نگ بێت له كار‌و پرۆژه‌كانی ئاژانسی ناوبراو به تابیه‌تی پرۆژه‌كانی هایدرۆپاوەر و مینی سكادا و لەبواری مه‌شق و راهێنان دا . لای خۆیەوە بەرپرسی ئاژانسی جایكا سوپاسی وه‌زیرو ستافی وه‌زاره‌تی كرد بۆ ئه‌و هاوكار و كارئاسانیانەی لەماوەكانی رابردوودا پێشكەشیان كراوە و به‌ڵێنی دا به‌رده‌وام بێت له كار‌و پرۆژه‌كانیان.