بەمەبەستی سود وەرگرتن لەتەکنەلۆژیا وەزیری کارەبا لەرێگەی ڤیدیۆ کۆنفراسەوە لەگەل کۆمپانیای سۆمۆ تۆمۆ ی ژاپۆنی کۆبویەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەمەبەستی سوود وەرگرتن لەتەكنەلۆجیای پێشكەوتووی بەرهەمهێنانی كارەبا لەرێگەی غازی هایدرۆجین؛ رێكەوتی 22ی شوباتی 2021 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لەرێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە لەگەڵ كۆمپانیای ( سۆمۆ تۆمۆ)ی ژاپۆنی كۆبووەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا كە بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا و نوێنەری كۆمپانیای سەردار ئامادەیبوون، وەزیری كارەبا ئامادەیی وەزارەتی نیشاندا بۆ هاوكاری و یارمەتیدانی كۆمپانیاكە بۆ ئەوەی رووبكەنە هەرێمی كوردستان و لەرێگەی غازی بەفیڕۆچووەوە بەو تەكنەلۆژیا پێشكەوتووە كارەبا بەرهەم بهێنن، لەلایەن خۆیانەوە ئامادەییان نیشاندا بۆ كاركردن و لەنزیكەوە سەردانیكردنی هەرێمی كوردستان.