Skip to the content

كۆمپانیایەكی ناوخۆیی 200 كیلۆوات كارەبا بەوزەی خۆر بەرهەم دەهێنێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/2 لەشاری سلێمانی كۆمپانیایەكی ناوخۆیی بەچاودێری وەزارەتی كارەبا بۆ كارگەیەكی شاری سلێمانی بڕی 200 كیلۆوات كارەبای بەوزەی خۆر بەرهەم هێنا، لەرێورەسمی كردنەوەی پرۆژەكەدا دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و سالار حوسامەدین بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی ئامادەیبوون ، باس لەگرنگی پرۆژەكە كرا لەرووی كەمی تێچوونی بەرهەمهێنانی كارەبا و پاراستنی ژینگەوە.