Skip to the content

لەژێر چاودێری رێزدار ( مەسرور بارزانی ) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پرۆژەی مینی سكادا- ڤۆیپ كرایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ پێنج شەممە 2021/2/11 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزارەتی كارەبا بەئامادەبوونی كونسوڵی گشتی توركیا و هێمن قادر پارێزگاری هەولێر بەوەكالەت و نوێنەرانی كۆمپانیای ئۆسكۆمی توركی پرۆژەی مینی سكادا- ڤۆیپ بە تێچوونی (5.008.432 ) یۆرۆ كرایەوە .
پرۆژەكە بەهاوكاری رێكخراوی جایكای( JICA) ژاپۆنی و (Mini-SCADA & VoIP) لەڕێگەی كۆمپانیای جێبەجێكار(USLUEL-USKOM J.V) جێبەجێ كراوە. وەزیری كارەبا لەوتەیەکدا جەختی لەسەر گرنگی پرۆژەكە كردەوەو وتی :بنیاتنانی پرۆژەی مینی سكادا- ڤۆیپ رۆڵێكی گرنگی دەبێت بۆ كۆنترۆڵ و ئیشپێكردن و چاودێری تۆڕی كارەبای هەرێم و گواستنەوەی داتاو زانیاری و پەیوەندی كردن لەنێوان وێستگە سەرەكییەكان و كۆنترۆڵی ناوەندی، كە لەگەڵ زۆربوونی ژمارەی وێستگەكانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەو دابەشكردنی كارەبا و فراوانبوونی تۆڕی كارەبای هەرێم زۆر پێویستە.