وەزیری كارەبا لەگەڵ بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی ڕاگەیاندنی كارەبای پارێزگاكان كۆبووەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ دووشەممە 2021/2/8 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی راگەیاندنی كارەبای بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكانی پارێزگاكان و یەكەی ئیدارەی گەرمیان و دەڤەری سۆران كۆبووەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا وێرای دەستخۆشی و سوپاسی وەزیری كارەبا لەبەرامبەر ئەرك و ماندوبوونی راگەیاندكاران، لەنزیكەوە گوێبستی بۆچوون و پێشنیارەكانیان بوو، وەزیری كارەبا داوای لێكردن بەڕێوەبەرایەتی و بەشەكانی راگەیاندن لەفەرمانگەكانی كارەبا پردی پەیوەندی بن لەنێوان فەرمانگەكان و هاوڵاتیان و هاوكاریی كەناڵەكانی راگەیاندن بكەن، هەروەكو چۆن لەماوەكانی رابردوودا توانیویانە ئەرك و خزمەت و ماندووبوونی كرێكارو فەرمانبەرانی وەزارەت بڵاو بكەنەوە، لەتەوەرێكی قسەكانیدا وەزیری كارەبا ئامادەیی وەزارەتی نیشاندا بۆ پاڵپشتی و هاوكاریكردن و دابینكردنی هەموو پێداویستیەكانی بەشەكانی راگەیاندن لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و دەڤەری سۆران.