Skip to the content

وەزیری كارەبا پێشوازی لە داسن كوری میر فاروقی ئێزیدی كرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ پێنج شەممە 2021/2/4 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازی لەداسن كوری میر فاروق و خێر بۆزانی بەڕێوەبەری گشتی لەوەزارەتی ئەوقاف كرد، لەو دیدارەدا كە كامیل محمد قەزاز بریكاری وەزارەتی كارەبا ئامادەیبوو، وەزیری كارەبا باسی لەرەوشی كارەبا و گەیاندنی كارەبا بۆ كەمپی ئاوارەكان و هاوكاریكردنی ژمارەیەك لەناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كرد، لەلایەن خۆیانەوە شاندی میوان سوپاسی وەزیری كارەبایان كرد بۆ دابینكردنی كارەبا بەكەمپی ئاوارەكان و ئەنجامدانی ژمارەیەك پرۆژە لەناوچە و دەڤەرە جیاجیاكانی دەشتی نەینەواو دەستخۆشیان لێكرد بۆ ئەنجامدانی پرۆژەكان و هەموو ئەو هەنگاوانەی كە دەبێتە هۆی باشبوونی رەوشی كارەبا و چارەسەركردنی گرفتی كارەبا لەهەرێمی كوردستان.