Skip to the content

وەزیری کارەبا :خزمەتی خەڵکی ھەڵەبجە و پێشخستنی ژێرخانی کارەبای پارێزگاکە ئەرکی سەر شانمانە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ پێنج شەممە 2021/2/18 لە چوارچێوەی سەرەدانەکەی دا بۆ پارێزگای ھەڵەبچە ئەندازیار کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا و شاندی یاوەری لەگەڵ بەرێز ئازاد توفیق پاڕێزگاری ھەڵەبجە، بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای پاڕێزگاکەیان بەسەرکردەوە و لەنزیکەوە گوێبیستی داواکاری و پێشنیارەکانیان بوو ، لەوتەیەکیدا وەزیری کارەبا جەختی لە خزمەتکردنی خەڵکی ھەڵەبجە و بونیاتنانی ژێرخانی کارەبای پاڕێزگاکەی کردوو بە ئەرکی سەرشانی وەزارەت و ستافەکەی دانا، ھەر لەو سەردانەیدا وەزیری کارەبا لە کونگرەیەکی ڕوژنامەوانیدا ئامانجی سەرەدانەکەی خستەروو باسی لە جێبەجێکردنی پروژەی پێوەری زیرەك کرد کەلەم ساڵدا لە پاڵ ژمارەیەك پروژەی دیکەی کارەبا لە ھەلەبجە دەچێتە بواری جێبەجێکردن .