بریكاری وەزارەتی كارەبا لەگەڵ جێگری پارێزگاری هەڵەبجە كۆبۆوە
![](/media/3977/kamilqazazvisitshalabja01.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132550380960000000)
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ 13 ی كانونی دووەم (یەنایر)ی 2021 كامیل قەزاز بریكاری وەزارەتی كارەبا و شاندی یاوەری سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان كردوو لەلایەن كاوە شێخ عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ونوخشە ناسیح قایمقامی قەزاری ناوەند پێشوازییان لێكرا.
لەكۆبوونەوەیەكدا كە بەڕێوەبەرانی گشتی دیوان و گواستنەوەو دابەشكردنی كارەبا وبەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی ئامادەیبوون باس لە مەبەستی سەردانەكەیان بۆ رێكخستنەوەو جیاكردنەوەی سنووری دەسەڵاتەكانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و هەڵەبجە خستەڕوو.
جێگری پارێزگار تیشكی خستە سەر ئەو داواكاری و پرۆژانەی كە پێویستە لەپارێزگاكە جێبەجێ بكرێن و ئامادەیی هاوكاریی و كارئاسانیان نیشاندا بۆ سەرخستنی ئەركەكەیان.