لەژێرچاودێری سەرۆکی حکومەت، وێستگەی موبایلی شەمامک کرایەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق(GOV.KRD)- لەژێر چاودێری رێزدار ( مەسرور بارزانی )سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و هێمن قادر پارێزگاری هەولێر بەوەكالەت لەناوچەی شەمامك لەهەولێر؛ پرۆژەی وێستگەی مۆبایلی شەمامك بەگوژمەی(1 ملیۆن و 658) هەزار دۆلار و دەرهێنانی 5 فیدەر بەگوژمەی ( 588 ملیۆن دینار ) كردەوە .
وەزیری كارەبا: “وێستگەی مۆبایلی شەمامك رۆڵی دەبێت لەچارەسەركردنی بار زۆری و كێشەی ڤۆڵتییە لەناوچەكەدا”
لەژێر چاودێری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێزدار( مەسرور بارزانی ) ئەمڕۆ رێكەوتی 26/1/2021 لەهەولێر بەئامادەبوونی ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و هێمن قادر پارێزگاری هەولێر/ بەوەكالەت لەمەراسیمێكدا هەردوو پرۆژەی بەگەڕخستنی وێستگەی مۆبایلی گۆڕینی ڤۆڵتیەی 11/132 كەی ڤی شەمامك بەگوژمەی( 1 ملیۆن و 658 هەزار دۆلار ) لەلایەن كۆمپانیای ( بیست ) و دەرهێنانی 5 فیدەر بەگوژمەی( 588 ملیۆن دینار ) لەلایەن كۆمپانیای (پاڵۆس) یان كرایەوە.
لەدەستپێكی مەراسیمەكەدا وەزیری كارەبا وێڕای سوپاسی پارێزگاری هەولێر و هەردوو كۆمپانیای ( بیست و پاڵۆس ) كە پابەندی رێنمایی و راسپاردەكانی وەزارەت بوون و لەماوەیەكی كەمدا هەردوو پرۆژەكەیان بەكوالێتی یەكی باش جێبەجێ كردووە، پیرۆزبایی لە خەڵكی ناوچەكە كردوو ئاماژەی بەگرنگی ئەم دوو پرۆژەیە كرد و وتی: ئەم دوو پرۆژەیە تەواوكەری یەكترن و كارەبا دەدەن بەسنووری ناحیەی شەمامك و بەشێك لەگوندەكانی ناحیەی گوێڕ و رۆڵیان دەبێت لەچارەسەری بار زۆری سەر هەردوو وێستگەی پیرداود و تەرجان و فیدەرەكانیان..لەتەوەرێكی لەمەراسیمەكەدا پارێزگاری هەولێر بەوەكالەت سوپاسی وەزارەتی كارەبای كرد بۆ دابینكردنی وێستگەی گۆڕینی مۆبایلی كارەبا كە بۆ گوندەكانی دەشتی هەولێر و كەمكردنەوەی بارزۆری و چارەسەركردنی كێشەی ڤۆڵتییە گرنگن. هەر لەو مەراسیمەدا ژمارەیەك لە پیاوەماقوڵانی گوندەكان و جوتیاران سوپاسی وەزیری كارەبایان كرد بۆ دامەزراندنی ئەو وێستگەیە و چەند داواكارییەكیان پێشكەشی وەزیری كارەبا كردوو بەسوپاسەوە لەلایەن وەزیرەوە گوێیان لێگیراو بەڵێنی دا بەپێی توانا جێبەجێیان بكات.
دواتر وەزیری كارەبا و پارێزگاری هەولێر بەوەكالەت یەكەكانی وێستگەكەیان بەسەركردەوەو وێستگەكەیان بەگەڕخست ، هەر لەو مەراسیمەدا وەزیری كارەبا لەوەڵامی رۆژنامەنووساندا وتی : لەماوەی ساڵ و نیوێكی تەمەنی كابینەكەدا بەدەیان پرۆژەی كارەیامان لەدەڤەرە جیاجیاكانی كوردستان كردەوەو لە پلان و بەرنامەشماندایە لە گەرمیان و سلێمانی و دهۆك پرۆژەی دیكە بكەینەوە بەمەش توانیومانە ژێرخانی كارەبا بەڕادەیەكی زۆر باش ببوژێنینەوە، لەئێستادا تەنیا گرفتی سوتەمنیمان هەیە چونكە توانای وێستگەكانی كارەبا و ژێرخانی كارەبا بەشێوەیەكی زۆر باش رێكخراونەتەوەو بونیاتنراوە رۆژ لەدوای رۆژ بارودۆخە روو لەباشی دەكات.