هەردوو وەزارەتی كارەبای هەرێم و كارەبای عێراق کۆبونەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق(GOV.KRD)- ئەمرۆ 18ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی 2021 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لەگەڵ ئەندازیار زێدان خەلەف بریكاری وەزارەتی كارەبای عێراق كۆبووەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا كە بەرپرسانی پەیوەندار بە سێكتەری دابەشكردنی كارەبای هەردوو وەزارەت ئامادەیبوون، باس لەپەیوەندییەكانی نێوان وەزارەتی كارەبای هەرێم و وەزارەتی كارەبای عێراق كرا ، لەتەوەرێكی كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر چارەسەركردنی تەواویی گرفت و كێشەكانی كارەبا كرا لەناوچە جێناكۆكەكان. وەزیری كارەبا داوای لەشاندی میوان كرد زیاتر لەخزمەتی هاوڵاتیانی ئەو ناوچانەدا كار بكەن و هەردوو وەزارەتی كارەبای هەرێم و عێراق ئەركی گەیاندنی خزمەتگوزاریی كارەبایان بۆ هاوڵاتیان لەسەر شانە.