وێستگه‌یه‌كی 200 كیلۆواتی به‌رهه‌مێنانی كاره‌با لهوزهی خۆر داده‌مه‌زرێنێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق( GOV.KRD )- وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ سوود وه‌رگرتن له‌به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با لهوزهی خۆر كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای 200 كیلۆواتی لهوزهی خۆر بۆ كارگه‌یه‌كی سه‌ر بهكۆمپانیاكهی داده‌مه‌زرێنێت.
كۆمپانیای ئاڵا له‌ناوچه‌ی بازیان وێستگه‌یه‌كی كاره‌بای وزه‌ی خۆر بۆ كارگه‌ی ئاوی سلێمانی داده‌مه‌زرێنێت كه له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا توانای به‌رهه‌مهێنانی 200 كیلۆوات كاره‌بای هه‌یه كه نزیكه‌ی 10% بۆ 15%ی كاره‌بای پێویستی كارگه‌كه دابین ده‌كات.
وه‌ك دهستخۆشیهكیش رۆژی 16/1/2021 ئه‌ندازیار سالار حسام ا‌لدین به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی سه‌ردانی كارگه‌كه‌ی كرد‌و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌ستخۆشی له‌و هه‌نگاوه‌ی خاوه‌ن كارگه‌كه كرد، كه هه‌وڵ ده‌دات به‌شێك له‌پێداویستی كاره‌بای كارگه‌كه‌ی لهوزهی خۆر دابین بكات، كه وزه‌یه‌كی خاوێن و دۆستی ژینگه‌یه‌و هیواشی خواست كه سه‌رجه‌م كارگه‌و شوێنه بازرگانیه‌كان بتوانن سوود لهوزهی خۆر وه‌ربگرن و به‌شێك له‌پێداویستی خۆیان له‌كاره‌با دابین بكه‌ن، كه جگه له‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌باو هه‌نگاوێكیش ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پیس بوونی ژینگه.