Skip to the content

وەزیری كارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەكان كۆبوونەوە


هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق(GOV.KRD)- ئەمڕۆ رێكەوتی 21/1/2021 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا سەردانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی كردوو لەلایەن دكتۆر كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتیەكان پێشوازیی لێكرا.

لەو سەردانەیدا كە بەڕێوەبەرانی گشتی دیوان و بەرهەمهێنانی كارەبا لەگەڵیدا بوون، وەزیری كارەبا وێڕای پیرۆزبایی لەبەڕێز دكتۆر كەمال ئەتروشی لەپۆستی نوێی دا هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لەكارەكەیدا.

لەكۆبوونەوەیەكیشدا باس لەپتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكان و رێكخستنی كاری هاوبەشی نێوان هەردوو وەزارەت كرا بەتایبەتی بۆ دابینكردنی سوتەمەنی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا و ئەنجامدانی ئەو پرۆژەو كارانەی كە رۆڵیان لەبنیاتنانی ژێرخانی هەرێم و پێشخستنی سێكتەری بەرهەمهێنانی كارەبا هەیە، وەزیری سامانە سروشتیەكان جەختی لەسەر گرنگی پەیوەندییەكان و ئەنجامدانی ئەو پرۆژانە كردەوە كە بۆ هەردوو وەزارەت گرنگن.

لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا چەندنی پێشنیارو راسپاردە لەلایەن هەردوو لاوە پەسەندكران.