وەزیری كارەبا پێشوازی لە وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد
ئەمڕۆ دوو شەممە رێكەوتی2021/1/11 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازی لە دكتۆر جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد، لەدیدارێكدا كە بەبەڕێوەبەری راگەیاندن و ستافێكی فەرمانگەی میدیاو زانیاری ئامادەیبوون جەختكرایەوە لەسەر كاروچالاكی و پرۆژەكانی وەزارەتی كارەبا و چۆنیەتی گەیاندنی بەكەناڵەكانی راگەیاندن و خستنەڕووی هەموو ئەو پرۆژە و كارانەی كە رۆڵیان لە بونیاتنانی ژێرخانی كارەبا هەیە.
وەزیری كارەبا وێڕای بەرز نیشاندانی رۆڵی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەپەرەپێدانی راگەیاندنی حكومەت و پێشكەشكردنی هاوكارییەكان ئامادەیی وەزارەتی دەربڕی لەهاوكاریكردنی كەناڵەكانی راگەیاندن بەبێ جیاوازی بۆ گەیاندنی كاروپرۆژەكان و وەڵامدانەوەی رەخنەو پێداویستیەكانی هاوڵاتیان، رۆڵی فەرمانبەرانی راگەیاندنی وەزارەتیشی لەسەرجەم پارێزگاكان بەرز هەڵسەنگاندوو دەستخۆشی لێكردن. لەلایەن خۆشیەوە وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستخۆشی لەخودی وەزیری كارەبا و وەزارەتەكەی كرد لەبەرامبەر ئەو ژمارە زۆرەی پرۆژە و كارانە كە سەرەڕای كۆرۆنا و قەیرانی دارایی لەماوە كەمەی رابردوودا پێشكەشیان كردووە.