Skip to the content

ئەمریکا بە قەرزی درێژخایەن پڕۆژە لە کەرتی کارەبای ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکات

  هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمریکا بە قەرزی درێژخایەن پڕۆژە لە کەرتی کارەبای ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیزا بۆدۆنڵی بەرپرسی دیسکی ئابووری لە كونسوڵخانەی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریكا لە هەولێر سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد.
له‌ دیدارێكدا،  له‌گه‌ڵ کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا  گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژە ستراتیژییانه‌ی کارەبا كرد، کە پێویستییان بە پرۆژەی وەبەرهێنانە وه‌كو دامەزراندنی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە سووتەمەنی گازی بەفیڕۆچووی کێڵگە نەوتییەکان، پڕۆژەی سکادا بۆ کۆنترۆڵکردنی کارەبا، راکێشانی هێڵ و دامەزراندنی وێستگەی 400KV، راكێشانی بۆڕی گازی سروشتی بۆ وێستگەی کواشی لە دهۆک.
 لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەسەر چۆنییەتی پێدانی قەرز و جێبەجێكردنی پرۆژەكان كرا.