هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشی کارەبا لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی گەرمیان دەکرێت
هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا، رۆژی سێشەم 13 تەمموزی 2021 بارودۆخی کارەبای لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی گەرمیان لەگهڵ بەڕێوەبەرانی کارەبای هەردوو دەڤەرەکە تاوتوێ کرد.
وەزیرەی کارەبا ڕایگەیاند، پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت، بەتایبەتی بەشی دابەشکردن قۆناغی باشی بڕیوە و لە کۆتا ساتەکانی بڕیاردان دایە، کە یەکێ لە خواستەکانیان بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کارەبا بوو.
سەبارەت بە پێوەری زیرەکیش باسی لەوە کرد لە توانیویان بەشێکی زۆری کارەبا کۆنترۆڵ بکەن، بەتایبەتی لە بواری دەستنیشانکردنی جۆری سەرپێچییەکان و کەمکردنەوەی بارزۆری لەسەر کارەبا، کە لە ماوەی شەش مانگدا، لە %49 بۆ 38% دابەزیوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیار درا کوژاندنەوەی پێوەری زیرەک بە هۆی بارزۆری لە ٤٥ خولەکەوە بۆ ٢٠ خولەکێک کەم بکرێتەوە. دەستکاریکردنی فیوزی گەڕەکان لە لایەن هەندێ لە هاوبەشانی کارەبا جێگەی قبووڵکردن نییە و پێویستە لەو بڕە کارەبایەی کە بۆیان دیاریکراوە، زیاتر بەکار نەیەنن و نەبنە هۆکاری پچڕانی کارەبای هاوبەشانی دیکە.

درەنگ پێدانی پسوولەی کارەبا بە هاوبەشانی، بە یەکێ لە کەموکورتییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا دەستنیشانکرا کە بووە هۆی کەمبوونەوەی داهاتی وەزارەت.
بۆ ئەم مەبەستە و بوارەکانی دیکەی ئەدای بەڕێوەبەرەکان بڕیار درا، لە ماوەی هەر سێ مانگێکدا، هەڵسەنگاندن بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکان بکرێت و کەموکورتییەکان دەستنیشان بکرێن و رێکاری پێویست بەرانبەر کەمتەرخەمییەکانیش بگیرێتە بەر.
سەبارەت بە هاوردە کردنی کارەبا لە تورکیاوە، وەزیری کارەبا ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان کارەبای لە تورکیا هاوردە نەکردووە، بەڵکو عێراق بڕە کارەبایەکی لە تورکیا کڕیوە کە بە هێڵی گواستنەوەی کارەبای هەرێم تێپەڕ دەبێت و بەهۆیەوه کێشەی ڤۆلتە و بارزۆری لەسەر تۆڕی گواستنەوەی هەرێمیش چارەسەر دەبێت.