پڕۆژەی بهستنی پێوەری زیرەک خێراتر دەکرێت
![](/media/6945/2.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132701157630000000)
هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- کەمال محمد، وەزیری کارەبا لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پێوەری زیرەکی كارهبا، داوای كرد پرۆسەی بەستنی پێوەری زیرەک لە رێگای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای پارێزگاکان خێراتربكرێـت،
ههروهها پێداگیریشی لەسەر باشتر و خێراترکردنی خوێندنەوە و خزمەتگوزاریی تایبەت بە پێوەری زیرەک بۆ کارئاسانی و هاوکاریی هاووڵاتیان لەکاتی روودانی هەر گرفتێک کردهوه.
جێی ئاماژهیه لە هەرێمی کوردستاندا تا ئێستا ٧٤٠ هەزار پێوەری زیرەک بۆ هاوبەشانی کارەبا بەستراوە.