پڕۆژەی ستراتیژیی پێکەوە بەستنی کارەبای ھەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق و تورکیا لە قۆناغی کۆتایی دایە
هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وا بڕیاره پڕۆژەی هێڵی گواستنەوەی كارهبای 400 KV نێوان هەرێمى كوردستان و عێراق و تورکیا كۆتایی ئهم مانگه تهواو بكرێت، درێژایی هێڵی پڕۆژەکە 17 کیلۆمەتره و توانای گواستنەوەی 1000 مێگاوات کارەبای هەیە.
ئهم پڕۆژهیه له زۆر ڕووهوه گرنگیی بۆ ههرێمی كوردستان ههیه، چونكه به هۆیهوه دهتوانرێت کێشەی دابەزينى ڤۆڵتیە و بارزۆری لەسەر تۆڕی کارەبای هەرێم چارەسەر بكرێت، ههروهها لە ڕێگاى ئەم هێڵەوە دەتوانرێت وزەی کارەبا لە تورکیاوە بۆ هەرێم و عێراق بگوازرێتەوە و کۆنتڕۆڵی هێڵەکەش بە دەست وەزارەتی کارەبای ھەرێمەوە دەبێت.
جێی ئاماژهیه پڕۆژەکە تا کۆتایی ئەم مانگە تەواو دەکرێت و ماوەکەشی ٤٥ رۆژە و بە تێچووى (4.5) ملیۆن دۆلار جێبەجێ کراوە.