Skip to the content

کارەبای زیاتر لە تورکیاوە دەگوازرێتەوە هەرێم

هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- کمال محمد ساڵح وەزيری کارەبا لە سەردانێکدا بۆ وێستگەی 132 كەی ڤی لە زاخۆ، بەدواداچوونی بۆ ئامادەكارییەکانی وێستگەكە بۆ وەرگرتنی وزەی كارەبای زیاتر لە تورکیاوە بۆ وێستگەی دووبان لە سێمێڵ کرد.
  لەلایەکی دیکەوە وەزیری کارەبا بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی پڕۆژەی هێڵی 132 كەی ڤیی كواشێ - زاخۆ،  پروژەکەی بەسەرکردەوە، ئەم پڕۆژەیە لەلایەن كۆمپانیای شاندزەوە جێبەجێ دەکرێت و بە تەواو بوونیشی،کێشەی بار زۆری لەسەر كارەبای دەڤەری زاخۆ چارەسەر دەکات.