Skip to the content

یەکێك لە تۆڕباینەکانی وێستگەی کارۆئاوی دێرەلۆک دانرا

 هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- به‌ ئاماده‌بوونی وەزیری کارەبا، کەمال محه‌مه‌د و پارێزگاری دهۆک، عەلی تەتەر  تۆڕباینی پرۆژەی کارۆئاوی دێرەلۆک لە گەلیی رەشاڤە دانرا.
 کێشی ئه‌م تۆڕباینه‌  134 تۆنه‌ وله‌ ڕێگای کارۆئاوییەوە بە تێچوونێکی کەم ، وزەی کارەبا بەرهەم دێنێت و ژینگە دۆستە و بە دوو یەکەی بەرهەمهێنان، توانای بەرهەمهێنانی 38 مێگاوات کارەبای هەیە.
جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌مه‌ سێیەمین پرۆژەی هایدرۆلیکی هەرێمی کوردستانە، کە لە لایەن دوو کۆمپانیای ئێرانییەوە جێبەجێ دەکرێت و وا بڕیاره‌  پرۆژەکە لە کۆتایی ئەمساڵدا تەواو بکرێت و بە تۆڕی کارەبای هەرێمەوە ببەسترێتەوە.