رەوشی کارەبا لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە هەڵسەنگاندنی بۆ كرا
هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- کەمال محمدساڵح وەزیری کارەبا، بارودۆخی کارەبای هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کارەبای هەردوو پارێزگاکە تاوتوێ کرد.
لە رێگەی کەمکردنەوەی رۆتین و زیادکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا، بڕیار لەسەر باشتر کردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ هاووڵاتییان درا، کە ئامانجی سەرەکی کارو پرۆژەکانی وەزارەت خزمەتکردنی هاووڵاتیانە.
ئهوهی تایبهتیشه به شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی کەرتی کارەبا، لە مانگی رابردوو 84 ملیۆن دۆلار بووە، لە کاتێکدا تەنیا ١١ ملیۆن دۆلار داهات کۆ کراوەتەوە.
وەزیری کارەبا رایگەیاند: بەبێ پێدانی نرخی کارەبا ناکرێت خزمەتگوزارییەکانی باشتر بکرێت و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە کارەبا بدرێتە هاوبەشانی.
سهبارهت به پێوەری زیرەک وابڕیاره پرۆسەی بەستن و بەکار خستن و خوێندنەوەی کرێی کارەبا بە پێوەری زیرەک خێراتر بكرێت چونکە دەستکەوتەکانی زۆرن و بە سەدان سەرپێچی و کەموکوڕیی دەستنیشان کردووە، کە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان دایە.
جێی ئاماژهیه بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەک (٧٥٦ هەزار پێوەر)، بارزۆری لەسەر کارەبا لە 45% بۆ 35% کەم بووەتەوە.