Skip to the content

ھەڵمەتی نەھێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا لە ھەولێر دەستیپێکردەوە

هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)-  وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ھەڵمەتی نەھێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبای لە گەڕەکەکانی ھەولێر دەستیپێکردەوە، ھەڵمەتەکە زۆر بەرفراوانە و دوای بڕینی سەرپێچی و گرتنەبەری رێکاری یاسایی، بەدواداچوون بۆ ئەو شوێنانە دەکرێت، کە سەرپێچییەکانیان بڕاوە و لە ئەگەری دووبارەبوونەوەشی، رێکاری توندی یاسایی لە بەرانبەریان دەگیرێتەبەر.
بۆ نەھێشتنی سەرپێچی و گرتنەبەری رێکاری یاسایی، ھەماھەنگییەکی تەواو لەگەڵ پارێزگاری ھەولێر و پۆلیس و ھێزە ئەمنییەکان کراوە.
 
.