وه‌زاره‌تی كاره‌با... خواست له‌سه‌ر كاره‌با زیادی كردووه
هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردهوهو تیایدا ئاماژه‌ی به چه‌ند هۆكارێك داوه كه بوونه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی بڕی ئه‌و كاره‌بایه‌ی كه به هاووڵاتیان ده‌درێت.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه ، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا زیادی كردووه بۆ (4400) مێگاوات واتا بە ڕێژەی (600) مێگاوات له‌چاو رۆژانی پێشتر ، له‌كاتێكدا له سه‌ره‌تای مانگی حوزەیران، خواست له‌سه‌ر كاره‌با (3800) مێگاوات بوو.

بڕیاریش وایه کێشە تەکنیکییەکانی وێستەگەکانی لە کارکەوتوو بەم زووانە چارەسەر بكرێن و بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا بگاته‌وه ئاستی جاران.
له كۆتایی روونكردنه‌وه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی كاره‌با داوا له هاووڵاتیان ده‌كات بۆ پاراستنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنەڕووی کارەبا و کەمکردنەوەی بۆشاییەکە بۆ پێدانی کارەبای زیاتر ، دەست بە بەکارهێنانی کارەباوە بگرن و ئەو ئامێر و گلۆپانەی کە زۆر پێویست نین کەم بکەنەوە، بەتایبەتی ئەو هاوبەشانەی کە پێوەری زیرەکیان نەبەستووە و دەگاتە 52% ی هاوبەشانی کارەبا.