سێیەمین پرۆژەی هایدرۆپاوەر لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت
![](/media/6853/1.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132695625750000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزیری کارەبا لهگهڵ هەردوو کۆمپانیای (فارابی و بڵند پایە) ی ئێرانی كۆ دهبێتهوه كه جێبەجێکاری پرۆژەی هایدرۆپاوەری دێرەلۆکن، كۆبوونهوهكهش به مهبهستی تاوتووێکردنی قۆناغەکانی پرۆژەکەن .
ئهم پرۆژهیه سێیەمین پرۆژەی هایدرۆپاوەره لە هەرێمی کوردستان، پرۆژەکە (%85)ی تەواو بووە و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ بە توانای بەرهەمهێنانی 37 مێگاوات بەگەڕ بخرێت و بە تۆڕی نیشتیمانی کارەباوە دەبەسترێتەوە.
جێی ئاماژهیه پرۆژەی گەلیی رەشاڤە لە دێرەلۆک تاکە پرۆژەی هایدرۆپاوەری پارێزگای دهۆکە.