Skip to the content

سێیەمین پرۆژەی هایدرۆپاوەر لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزیری کارەبا له‌گه‌ڵ هەردوو کۆمپانیای (فارابی و بڵند پایە) ی ئێرانی كۆ ده‌بێته‌وه‌ كه‌  جێبەجێکاری پرۆژەی هایدرۆپاوەری دێرەلۆکن، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌ مه‌به‌ستی تاوتووێکردنی قۆناغەکانی پرۆژەکەن  .
ئه‌م پرۆژه‌یه‌ سێیەمین پرۆژەی هایدرۆپاوەره‌  لە هەرێمی کوردستان، پرۆژەکە (%85)ی تەواو بووە و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ بە توانای بەرهەمهێنانی 37 مێگاوات بەگەڕ بخرێت و بە تۆڕی نیشتیمانی کارەباوە دەبەسترێتەوە.
جێی ئاماژه‌یه‌ پرۆژەی گەلیی رەشاڤە لە دێرەلۆک تاکە پرۆژەی هایدرۆپاوەری پارێزگای دهۆکە.