Skip to the content

وه‌زاره‌تی كاره‌با... خواست له‌سه‌ر كاره‌با زیادی كردووه‌

 
  هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا ئاماژه‌ی به‌ چه‌ند هۆكارێك داوه‌ كه‌ بوونه‌ته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی بڕی ئه‌و كاره‌بایه‌ی كه‌ به‌ هاووڵاتیان ده‌درێت.
له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه‌ ، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا  زیادی كردووه‌ بۆ  (4400) مێگاوات  واتا بە ڕێژەی (600) مێگاوات  له‌چاو رۆژانی پێشتر ، له‌كاتێكدا له‌ سه‌ره‌تای مانگی حوزەیران، خواست له‌سه‌ر كاره‌با (3800) مێگاوات بوو.
بڕیاریش وایه‌ کێشە تەکنیکییەکانی وێستەگەکانی لە کارکەوتوو بەم زووانە چارەسەر بكرێن و بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا بگاته‌وه‌ ئاستی جاران.
  له‌ كۆتایی روونكردنه‌وه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی كاره‌با داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات بۆ پاراستنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنەڕووی کارەبا و کەمکردنەوەی بۆشاییەکە بۆ پێدانی کارەبای زیاتر ،  دەست بە بەکارهێنانی کارەباوە بگرن و ئەو ئامێر و گلۆپانەی کە زۆر پێویست نین کەم بکەنەوە، بەتایبەتی ئەو هاوبەشانەی کە پێوەری زیرەکیان نەبەستووە و دەگاتە 52% ی هاوبەشانی کارەبا.