١٣ جۆر خزمەتگوزاریی وەزارەتی کارەبا، بە میتۆد و قۆناغ و پێداویستییەکانیان دەخرێنەڕوو
هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی 2021/6/21، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی كۆنفرانسێكه‌وه كه بۆ سه‌رجه‌م بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی رێكخستبوو، لەسەر یەكخستنی ئه‌و خزمەتگوزارییە بنەڕەتییانهی کە لە پۆرتاڵی خزمەتدا بەردەست دەبێت ڕێككه‌وت، لهپۆرتاڵی خزمه‌تدا ١٣ جۆر خزمەتگوزاریی وەزارەتی کارەبا بە میتۆد و قوناخ و پێداویستییەکانیان دەخرێنەڕوو، بۆ ئەوەی کە هاووڵاتیان لە کەمترین کاتدا بتوانن خزمەتگوزارییەکانی کەرتی کارەبا وەربگرن و مامەڵەکانیان بە بێ رۆتین لە فەرمانگەکانی کارەبا جێبەجێ بکرێن.