وەزیری كارەبا لەگەڵ یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان لقی هەولێر كۆبووەوە.
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ 2021/3/9 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازی لە سەرۆ ئیسماعیل سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان و شاندی یاوەری كرد كە پێكهاتبوون لە سەرۆك و بەرپرسی كۆمپانیاكانی بەڵێندەرایەتی بواری كارەبا . لەكۆبوونەوەیەكدا كە بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت ئامادەیبوون وەزیری كارەبا سوپاسی كۆمپانیاكانی كارەبای كرد كە سەرەڕای قەیرانی دارایی و دواكەوتنی سلفەكانیان كارو پرۆژەكانیان رانەوەستاندووە و بەپێچەوانەوە لەم كابینەیەدا وەزارەتی كارەبا و كۆمپانیاكانی كارەبا بە پاڵپشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەكو یەك تیم كاری گەورەو خێرایان ئەنجام داوە، لەلایەن خۆیەوە سەرۆكی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان وێڕای پێشكەشكردنی خەڵاتی رێزلێنان كە وەكو یەكەمین وەزیرو وەزارەت توانیویانە قەرەبووی كۆمپانیاكان بكەنەوە كە بەهۆی بڕیارەكەی بانكی ناوەندی عێراقی بەگۆڕینی بەهای دینار بەرامبەر دراوە بیانیەكانی دیكە زیانیان بەركەوتووە، هاوكات سوپاسی تیمی وەزارەتی كرد كە پێكەوە كار ئاسانی و پاڵپشت بوون بۆ سەركەوتنی كارەكانیان ئەمەش هەمووی لە پێناو بەردەوامبوون بەپرۆژەكانی كارەبا و خزمەتكردنی هاوڵاتیانی كوردستان ، لەتەوەرێكی كۆبوونەوەكەدا وەزیری كارەبا ژمارەیەك پرۆژەی نوێی راگەیاندوو داوای لە كۆمپانیاكان كرد بەشداری لە جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانەش بكەن كە رۆڵی گەورەی دەبێت لە پێشخستنی ژێرخانی كارەبا و باشكردنی دۆخی كارەبا.