پلانی پرۆژەی پێوەری زیرەك پەسەندكراو پسوولەی كرێی كارەباش بەسیستەمی پێوەری زیرەك چاپ دەكرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/٣/١٦ كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی لێژنەی باڵای پێوەری زیرەكی كرد، لەو كۆبوونەوەیەدا كە بریكاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی دیوان ئامادەیبوون پلانی پرۆژەی پێوەری زیرەك پەسەندكراو بڕیاریشە بەمنزیكانە دەست بەچاپكردنی پسوولەی كرێی كارەبا بەسیستەمی نوێی پێوەری زیرەك بكرێت.