ئاگاداری و هۆشداریی وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ هاوبەشانی پێوه‌ری زیره‌ك
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌باوه ڕوونکردنه‌وه‌ی به هاووڵاتیان داوه و له ئه‌گه‌ری زیادبه‌كارهێنانی كاره‌بای هاوبەشان و ئەوانەی پێوەری زیرەكیان بۆ دانراوە لەم قۆناغەدا، ئاگادار كردووه‌ته‌وه کە بڕی پێدانی كارەبا بەم شێوەیەیە:
ـ جۆری هاوبەشی پێوەری سینگل فەیس بە ٤٠ ئەمپێڕ
ـ جۆری هاوبەشی پێوەری سری فەیس بە ٩٠ ئەمپێڕ
بەم پێیه هەموو ئەو هاووڵاتیانەی پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە ئەگەر وزەی كارەبای بەكارهاتوو لەو ئاستەی کە وەزارەت دیاری كردووە زیاتر بەكار بهێنن، ئەوا وەكو ئاگاداركردنەوەیەك وزەی كارەبای ئەو هاوبەشە لە ماوەی ٤٥ چركە لەزیاد بەکارهێنانەکە کارەباکەی دەكوژێتەوە و پاش ١٥٠ چركە بۆ دەگەڕێتەوە، ئەگەر لە ماوەی ٣٠ خولەك پێنج جار بڕینی كارەبا لەسەر یەك رووی دا، ئەمجارە كارەبای هاوبەشەكە دەبڕدرێت و پاش ٤٥ خولەك كارەباكەی بۆ دەگەڕێتەوە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، پەیڕەوكردنی ئەم شێوازە بۆ پێدانی كارەبا بە یەكێك لە تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێوەری زیرەك دادەنرێت، بۆ ئەوەی وەزارەت لە وەرزەكانی ساڵدا بە پێی هەڵكشانی خواست و بەرهەمهێنانی كارەبا بتوانێت كۆنترۆڵی كارەبا بكات و بە شێوەیەكی دادپەروەرانە زۆرترین ماوە كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین بكات، هاوكات لەگەڵ باشكردنی بارودۆخی كارەبا و جێگیركردن و كۆنترۆڵكردنی سیستەمی كارەبا گۆڕانكاری بەسەر پەیڕەوكردنی شێوازی دیاركردنی بڕەكەدا دێ.