پەرە بە کارەباى سنوورى شارۆچكهكانی سۆران، چۆمان، رواندوز و مێرگەسۆر درا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سێکتەرى کارەبا یەکێکە لە گرنگترین سێکتەرە خزمەتگوزارییەکانى هەرێمى کوردستان کە دەمێک ساڵە ڕووبەڕووى ڕەخنەى جددى و زۆر بووەتەوە، هەر ئەمەش واى کردووە کە کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان کار لەسەر باشترکردن و فراوانترکردنى ئەم سێکتەرە گرنگەى ژیان بدات و چیتر هاووڵاتیانى کوردستان گلەییان لە بێکارەبایی نەبێت.
سهرهڕای بوونی قهیرانی دارایی و بڵاوبوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆناش کە وەک دوو نەهامەتى ڕووى لە هەرێمەکەمان کرد، بهڵام پڕۆژەكانی وهزارهتی كارهبای حكومهتی ههرێمی كوردستان له سنوور و ناوچه جیاجیاكانی ههرێم بهردهوامییان پێ درا.
لهم چوارچێوهیه و له كابینهی نۆیهم، چهندین پڕۆژەی گرینگ بۆ خزمهتكردنی هاوبهشانی كارهبا له شارۆچكهكانی سۆران، چۆمان، ڕواندز و مێرگهسۆر ئهنجام دراون.
وەزارەتی کارەبا لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای (ئاریان ئیندەستریتی ئوسترالی و strong oil)، گرێبەستێکی واژۆ کرد تا بە گوژمەی ٢٥٠ ملیۆن دۆلار، ١٠٠ مێگاوات کارەبا لە ئاو بەرهەم بهێنرێت و ئێستا پڕۆژەکە تەواو بووە و کار دەکات. هەروەها بە گوژمەى ٦ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار و ٥٠ دۆلار، کار لەسەر دانانى هێڵێکی ١٣٢ کەی.ڤى و گۆڕینی تەلی نێوان (شەقڵاوە ـ سۆران) و فراوانکردنی وێستگەی کارەبای سنوورەکە کرا.
وێستگەی گۆڕینی كارەبای شێروان مەزن و پڕۆژەی هێڵی پاڵەپەستۆی بەزری گواستنەوەی كارەبا و دەركردنی فیدەرەكانی دابەشكردنی كارەبا، دامەزرێنران كه تێکڕاى تێچووی دامەزراندنی هەر سێ پڕۆژەكە حەوت ملیۆن و ٣٥٧ هەزار و ٨٠٠ دۆلاری ئەمەریكییە.
هەر لە چوارچێوەى کارکردنى حکومەت لەسەر پڕۆژە گرنگەکانى کارەبا، ئەم پڕۆژانەى خوارەوەش جێبەجێ کراون:
ـ گەیاندنى کارەبا بۆ چەند گوندێک، ماڵ و گەڕەکێك لە شوێنە جیاجیاکانى سنوورى بەڕێوەبەرایەتی كارهبای سۆران.
ـ دانان و چاککردنەوەى بگۆڕەرەکان (محولة) لە شوێنە جیاجیایەکان بۆ باشتر خزمەتکردنى هاوبەشان.
ـ چارەسەرى بارگرانی لەو گەڕەک، گوند و شوێنانەى بارگرانی زۆریان لەسەر هەبووە.
ـ فراوانکردنى تۆڕى کارەبا لە شوێنە جیاجیاکان.
ـ ڕووناککردنەوەی ناو شەقامەکانی چۆمان و چەند شوێنێكی تری شارۆچكهكانی دیکە.