ڕێژەى بەستنى پێوەرى زیرەک بۆ هاوبەشانى هەرێمى کوردستان لە نیوە نزیک بووەتەوە
![](/media/5903/moel-logo.jpg?center=0.48965517241379308,0.41877256317689532&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132718932270000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی١٠/٥/٢٠٢١ كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پێوەری زیرەكی كرد.
وەزیری كارەبا، سوپاسی هاووڵاتیانی كوردستانی كرد كە هاوكاری تیمەكانی پێوەری زیرەك دەكەن و ئەو پڕۆژەیە لە خزمەتی باشكردنی ماوەكانی پێدانی كارەبا و باشكردنی ڕەوشی كارەبای نیشتمانییە لە هەرێمی كوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا قسە لەسەر دوا هەنگاوەکانى بەستنی پێوەری زیرەك کرا كە تا ئێسته ٦٦٣ هەزار و ٦٦٥ پێوەر لە تەواوی هەرێمى کوردستان بەستراوە كە ئەمەش دەكاتە ڕێژەی ٤٢%ی سەرجەم هاوبەشانی كارەبا.