گرنگترین کار و پلانەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ وەرزی زستان
![](/media/8752/22.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132822196080000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی کارەبا کار و پلانەکانی بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا لە وەرزی زستان خستەڕوو.لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بە سەرپەرشتی کەمال محمد ساڵح ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:
- تەواويی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کارەبا و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی كارەبا پابەندی بڕیارەکانی کۆنترۆڵی ناوەندی وەزارەت دەبن.
- ئامادەکاریی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دابەشکردنی کارەبا بۆ وەرزی زستان لە مانگەکانی (2,1,12) دەکرێت.
- ڕاپۆرتی (داهاتی کارەبای شارەکان و سەرپێچییەکان) ئامادە دەکرێت.
- هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچی بەردەوام دەبێت و ڕێکاریی یاسایی بەرانبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر.
- بە کەمکردنەوەی رۆتین و دابینکردنی پێداویستییەکانی، پڕۆژەی پێوەری زیرەک خێراتر دەکرێت و ژمارەیەکی زیاتر دەبەسترێت.
- لیژنەکانی پێوەری زیرەک لە پارێزگاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی ناوەندی پێوەری زیرەک، کێشەی دانانی پێوەری زیرەک بۆ ئەو هابەشانەی کارەبا چارەسەر دەکەن کە ستوونی کارەبایان نییە.