وەزارەتی کارەبا ئاستەنگەکانی بەردەم خێرا جێبەجێکردنی پڕۆژەکان لادەبات
![](/media/8452/wazer1-1.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132807411100000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- کەمال محمد ساڵح، وەزیری کارەبا لە کۆبوونەوەیەکی بەرپرسانی وەزارەتەکەی پێداگیریی لەسەر لابردنی ئەو ئاستەنگ و بەربەستانە کرد، کە دەبنە هۆکاری خێرا جێبەجێ نەکردنی پرۆژەکان و دروست بوونی رۆتین بۆ ڕاپەڕاندنی مامەڵەکانیان.
وەزیری کارەبا هەروەها کار و پڕۆژەکانی وەزارەکەی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند.
لێخۆشبوونی لە سەدا پانزدەی کرێی کارەبا بۆ هاوبەشانی کارەبا کە تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرز و بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر بەشێکی دیکە کۆبوونەوەکە بوو.