چەند بڕیارێك بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبای سۆران دران
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە سەردانی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب و کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری کارەبا کەمال محمد ساڵح و بەرپرسانی پەیوەندیدار، ئەم بڕیارانەی خوارەوە بۆ باشتر کردنی دۆخی کارەبای لە دەڤەری سۆران دران:
• پڕۆژەی هێڵی كارەبای شەقڵاوە - سۆران پێش وادەی خۆی لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو تەواو دەکرێت.
• لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا گۆڕینی تەلی كارەبای شەقڵاوە - چوارقورنە تەواو دەکرێت.
• جگە لەو 35 ملیار دینارەی كە وەزارەتی كارەبا لەم كابینەیەدا بۆ ئەو دەڤەرەی خەرج كردووە، بڕیاری جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەی گرنگی دیکەی کارەبا درا، لەوانە:
- بنیاتنانی هێڵی بەرزی 132 كەی ڤیی سۆران - چۆمان بەدرێژایی 45 كیلۆمەتر
- دابینكردنی وێستگەیەكی كارەبا بۆ چۆمان
-راكێشانی هێڵی کارەبای حاجی ئۆمەران - چۆمان
- دابینكردنی وێستگەیەکی مۆبایلی كارەبا بۆ ناحیەی حاجی ئۆمەران
- تەرخانكردنی زەوی بۆ دانانی وێستگەی 100 مێگاواتی هایدرۆپاوەری دێلیزیان كە گرێبەستی بۆ كراوە

• هەروەها بڕیار لەبارەی بەردەوامی هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچی بۆ سەر تۆڕەکانی کارەبا درا.