وێستگەکانی 29 مێگاواتی بەگەڕ دەخرێنەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- کەمال محەمەدساڵح وەزیری کارەبا لەگەڵ بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیای بەندێر کۆبووەوە کە بە مەبەستی گفتوگۆ لەسەر بەگەڕخستنی وێستگەی 29 مێگاواتی سلێمانی سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنان ئامادەبوون، بە تێر و تەسەلی باس لە چۆنییەتی بەگەڕخستنی وێستگەی 29 مێگاواتی لە سلێمانی کرا.
وەزارەتی کارەبا هەموو دیراسە و وردەکارییەکانی بەگەڕخستنی هەر سێ وێستگەی 29 مێگاواتی لە هەولێر، سلێمانی و دهۆکی تەواو کردووە و لە قۆناغی خۆ ئامادەکردنی بەگەڕخستنەوەی وێستگەکانە.
وێستگەکانی 29 مێگاواتی لە ساڵی 2001 لە ڕێگەی کۆمپانیای مانی ئەڵمانییەوە دروستکراون و لە ساڵی (2015)وە بە هۆی نەبوونی سووتەمەنی لەکار کەوتوون.