لە ژێر چاودێریی سەرۆکی حکومەت، دووهمین پێشانگهی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ وەبەرهێنان و خانووبەرە کرایەوە
هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشهممه 2021/9/7، لە ژێر چاودێریی سەرۆکی حکومەت، دووهمین پێشانگهی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ وەبەرهێنان و خانووبەرە کرایەوە، كه تیایدا کەمال محهمهدساڵح وەزیری کارەبا و وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و پارێزگاری هەولێر بەشدارییان لە کردنەوەی پێشانگەکەدا کرد.
لە ڕۆژی یەکەمی پێشانگەکەدا، لە کۆنفرانسێکدا باس لە گرنگیی پێشانگەکە بۆ ئابووریی کوردستان و ژینگەی لەباری کوردستان بۆ وەبەرهێنان کرا.
وەزیری کارەبا بە یاوەری وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و پارێزگاری هەولێر بەشەکانی پێشانگەکەیان بەسەر کردەوە.
شایهنی باسه150 کۆمپانیا لە هەشت وڵات لە ماوەی سێ ڕۆژدا، بەرهەم و پلانەکانیان بۆ وەبەرهێنان لە دووەمین پێشانگهی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ وەبەرهێنان و خانووبەرە دەخەنەڕوو.