Skip to the content

وەزارەتی کارەبا پڕۆژەی سکادا جێبەجێ دەکات

هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وه‌زاره‌تی كاره‌با پڕۆژه‌ی سكادا جێبه‌جێ ده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش کەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری کارەبا گرێبەستێکی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەكه‌ لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای ستێر و کۆنترۆڵ ماتیک واژوو کرد.
پڕۆژەی سكادا  بە تێچووی (37,982,000) دۆلار لە ماوەی 900 ڕۆژدا جێبەجێ دەکرێت و ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ بۆ بەڕێوەبردن و کارپێکردنی سیستەمی کارەبای هەرێم و کۆنترۆڵکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنان، گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا بەکار دێت.
وەزارەتی کارەبا پێداگیریی لەسەر گرنگیی ئەم پڕۆژەیە بۆ باشتر بەڕێوەبردنی کارەبای هەرێم دەکات، کە ڕۆڵێکی گرنگی لە پێشخستن و کۆنترۆڵکردنی سیستەمی کارەبای هەرێم هەیە.
وا بڕیارە پڕۆژه‌ی سكادا  بە کواڵێتییەکی باش لە ماوەیه‌كی دیاریکراودا تەواو بکرێت.