بانگەواز بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی کارەبا کەمکردنەوەی نهێنی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر بە توانای 25 مێگاوات لە سلێمانی ڕادەگەیەنێت و
مه‌رجه‌كانى به‌شداریكردن به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه :
1- جێبه‌جێكردنى كاره‌كان ده‌بێت به‌پێى ڕێنماییه‌كانى جێبه‌جێكردنى گرێبه‌سته حكومیه‌كان ژماره (2) ساڵی (2016) و ڕێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بێت.
2-هه‌موو كاره‌كان ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت به‌پێى مواسفاتى وه‌زاره‌تی كاره‌با.
3- ماوه‌ى ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌كه ( 365) ڕۆژى ته‌قویمیه.
4- كۆمپانیا ده‌بێت به لایه‌نی كه‌م یه‌ك كاری هاوشێوه‌ی پڕۆژه‌ی هاتووی ئه‌نجام دابێت به‌پێى مه‌رجه‌كانى ناو ته‌نده‌ر.
5- كۆمپانیا ده‌بێت پله یه‌ك بێت ئه‌گه‌ر به‌ڵێنده‌رایه‌تی بێت وه كۆمپانیاى بازرگانی گشتی ده‌بێت تۆمارى له هه‌رێم هه‌بێت وه بیانیش بێت پێویسته لقى تۆمار كرابێت له هه‌رێمى كوردستان وێنه‌یه‌ك له تۆمار پێشكه‌ش بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئۆفه‌ر.
6- گه‌ڕانه‌وه‌ی ئۆفه‌ری دارایی و ته‌كنیكی له دوو زه‌رفی جیای سه‌ربه‌خۆی داخراو ده‌بێت (مغلفین).
7- ده‌بێت ته‌نده‌ره‌كه مۆر و واژووی كۆمپانیای له‌سه‌ر بێت.
8- وه‌رگرتنه‌وه‌ى ته‌نده‌ره‌كان له وه‌زاره‌تى كاره‌با / ب. گرێبه‌سته‌كان ده‌بێت.
9- ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى كۆمپانیا له ڕۆژى كردنه‌وه‌ى ته‌نده‌ره‌كان .
10- كرێى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگاداریه له ئه‌ستۆى ئه‌و كۆمپانیایه ده‌بێت كه بۆى ده‌رده‌چێت .
11- هیچ ته‌نده‌رێك له دواى كاتى دیاریكراو وه‌رناگرێت و سندووقى ته‌نده‌ر داده‌خرێت.
12- نرخى كڕینى ته‌نده‌ر ( 4,000,000) چوار ملیۆن دیناره به پێی پسووله‌یه‌ك كه بۆی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ر تهندهرێكى هه‌ر پارێزگایه‌ك .
13- ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر هۆیه‌ك ڕۆژى دیاریكراو بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ته‌نده‌ر بووه پشوو ئه‌وا یه‌كه‌م ڕۆژى ده‌وامى فه‌رمى دواى ئه‌و به‌رواره ده‌بێته دوا ڕۆژ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ته‌نده‌ر .
14- جگه له‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌ر مه‌رجێكی تری ته‌كنیكی په‌یوه‌ست به پڕۆژه‌كه له ناو ته‌نده‌ر هاتووه و مه‌رجێكه بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كه.
15- دوا ڕۆژ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ته‌نده‌ره‌كان له ڕێكه‌وتی 10/5/2022 ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌بێت كاتژمێر (11) پێش نیوه‌ڕۆ .