داشکاندن لە نرخی کارەبا بۆ نانەواخانەکان دەکرێت
![](/media/10846/278017211_290814736548364_1770186358767781814_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=600&height=800&rnd=132937161640000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (50%) داشکاندن لە نرخی کارەبا بۆ نانەواخانە و سەموونخانەکان لە هەرێمی کوردستان دەکرێت.
سەرۆکی حکومەت پاش دیدارێک لەگەڵ نوێنەرانی نانەواخانە و سەموونخانەکان و بەدواداچوون بۆ کێشە و داواکارییەکانیان، بۆ بەرەنگاربوونەوەی لێکەوتەکانی بەرزبوونەوەی نرخی ئارد لە بازاڕەکانی جیهاندا، بڕیاری داشکانی (50%) بۆ نانەواخانە و سەموونخانەکان دەرکرد.
وەزارەتی کارەبا هەر پاش ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەت، فەرمانەکەی بۆ داشکاندنی 50% خستە بواری جێبەجێکردن.