بە کەوتنەکاری وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلوک ٣٧ مێگاوات کارەبا دێتە نێو تۆڕی نیشتمانییەوە
![](/media/13864/photo_2022-08-15_15-15-27-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133051096200000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ڕۆژی دووشەممە ۱٥ی ئابی ۲۰۲۲، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرە گشتییەکانی گواستنەوە و بەرهەمهێنانی کارەبا، لەگەڵ کۆمپانیای میدڵ ئیست پاوەر کۆ بووەوە.
ئامانج لەم کۆبوونەوەیە لەگەڵ کۆمپانیای میدڵ ئیست پاوەر، واژووکردنی گرێبەستێک بوو لە گەڵ وەزارەتی کارەبا بۆ کارکردن لەسەر پڕۆژەی بەگەڕخستن و چاکسازی و بەڕێوەبردنی وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلوک.
لە دیدارەکەدا وەزیری کارەبا داوای لە کۆمپانیاکە کرد پابەندی ڕێنمایی و ڕاسپاردەکانی وەزارەت بن و لە کاتی دیاریکراو پڕۆژەکە جێبەجێ و رادەستی وەزارەتی بکەن تا بتوانرێت کارەبا وەبەرهێنراوەکەی بۆ خزمەتی هاووڵاتیان بخرێتە نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانییەوە کە وابڕیارە نزیکەی ٣٧ مێگاوات کارەبای لێ بەرهەم بهێنرێت.