Skip to the content

بە کەوتنەکاری وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلوک ٣٧ مێگاوات کارەبا دێتە نێو تۆڕی نیشتمانییەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ڕۆژی دووشەممە ۱٥ی ئابی ۲۰۲۲، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرە گشتییەکانی گواستنەوە و بەرهەمهێنانی کارەبا، لەگەڵ کۆمپانیای میدڵ ئیست پاوەر کۆ بووەوە.

ئامانج لەم کۆبوونەوەیە لەگەڵ کۆمپانیای میدڵ ئیست پاوەر، واژووکردنی گرێبەستێک بوو لە گەڵ وەزارەتی کارەبا بۆ کارکردن لەسەر پڕۆژەی بەگەڕخستن و چاکسازی و بەڕێوەبردنی وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلوک. 

لە دیدارەکەدا وەزیری کارەبا داوای لە کۆمپانیاکە کرد پابەندی ڕێنمایی و ڕاسپاردەکانی وەزارەت بن و لە کاتی دیاریکراو  پڕۆژەکە جێبەجێ و رادەستی وەزارەتی بکەن تا بتوانرێت کارەبا وەبەرهێنراوەکەی بۆ خزمەتی هاووڵاتیان بخرێتە نێو تۆڕی کارەبای نیشتمانییەوە کە وابڕیارە نزیکەی ٣٧ مێگاوات کارەبای لێ بەرهەم بهێنرێت.