وەزارەتی کارەبا لە ڕێی پڕۆژەیەکەوە چارەسەری کێشەی ڤۆڵتییە و ئۆڤەرلۆد دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە ۱۰ی ئابی ۲۰۲۲، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا پێشوازی لە کۆمپانیای شاندز کرد کە بە مەبەستی واژووکردنی گرێبەستی پڕۆژەیەکی ستراتیژیی کارەبا سەردانی وەزارەتیان کردبوو.
وەزیری کارەبا بە گرنگییەوە باسی پڕۆژەکانی کرد و دووپاتی کردەوە کە کۆمپانیاکان لە کاتی دیاریکراودا پڕۆژەکانیان جێبەجێ بکەن.
دواتر لە مەراسیمێکدا واژووی گرێبەستی پڕۆژەی بەستنەوەی وێستگەکانی 132 کەی ڤی بە وێستگەکانی 33 کەی ڤی لە پارێزگای سلێمانی بە گوژمەی نزیکەی ٧.٥ ملیار دینار کرا.
شایانی باسە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشەی ڤۆڵتییە و ئۆڤەرلۆدی کارەبا.