له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دوو پڕۆژه‌ی کارەبا جێبەجێ کران
هەولێر، هەرێمی کوردستان- (GOV.KRD) لە درێژه‌ی كار‌و پڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با له ته‌واوی ناوچەکانی هه‌رێمی كوردستان، گه‌یاندن و چاککردنەوەی پڕۆژەکانی کارەبا بۆ ناوچە جیاوازەکان بەردەوامە.
لەو چوارچێوەیەدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای پارێزگای هه‌ڵه‌بجه لەسەر بودجەی ٨٪ی داهاتی کارەبا و بە بڕی نزیکەی ٤٣ ملیۆن دینار، دوو پڕۆژە لە ناحیەی سیروان لە پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ کرد، کە بریتین له دانانی تۆڕی کارەبای نوێ بۆ گەڕەکی فەرمانبەرانی ناحیەی سیروان کە ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی بارقورسیی كاره‌بای نیشتیمانی و چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كاره‌بای ئه‌م گه‌ڕه‌كه. هەروەها پڕۆژه‌ی جیاکردنەوەی فیدەری ٩ لە فیدەری ٦ له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، کە ئەمەشیان بە هەمان شێوە کاریگەرییەکی باشی لەسەر دابینکردنی کارەبا بۆ هاووڵاتییانی ناوچەکە دەبێت.