وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر دروست دەکرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٥ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٢، كه‌مال محه‌مه‌د، پێشوازی له كۆمپانیای، پلوتۆ ئۆتۆ سایکڵ كرد.
لە مەراسیمێکدا وەزیری کارەبا کەمال محەمەد، گرێبەستی دامەزراندنی وێستگەیەکی ٢٥ مێگاواتی وزەی خۆر لە پارێزگای هەولێر لەگەڵ شيروان سليم حسن، بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیای (پلوتۆ ئۆتۆ سایکڵ -Pluto Otto Cycle) واژووی کرد. وێستگەکە ٢٥ مێگاوات کارەبا بە وزەی خۆر بەرهەم دێنێت و لە ماوەی ٩٠ ڕۆژدا دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت
وه‌زاره‌تی كاره‌با به تایبه‌تی له كابینه‌ی نۆیه‌م دا ده‌یه‌وێتن سێكته‌ره‌كانی كاره‌با گه‌شه‌پێ بدا به تایبه‌تی سێكته‌ری به‌ر هه‌م هێنانی كاره‌با له ڕێگای وزه‌ی خۆر .
له درێژه‌ی كار و پڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با دا له ئێسشتا دا كه زۆر بایه‌خ به سێكته‌ری به‌رهه‌م هێناتی كاره‌با ده‌دا له ڕێگای وزه‌ی خۆر دا ئه‌مه‌ش له پێناو ئه‌وه‌ی زیادكردنی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با بۆ هاوبه‌شانی زیاد بكات و وه ئه‌م سێكته‌ره‌ش زیاتر گه‌شه پێ بدات