وێستگەیەکی ١٢٠ مێگاوات کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێنرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی چوارشەممە ٧ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲۲، کەمال محمد ساڵح، پێشوازی لە فرەنگ دێگەر، خاوەنی کۆمپانیای ئیگڵ پاوەری ئەمریکا کرد.
مەبەست لە سەردانەکەی کۆمپانیای ئیگڵ پاوەر دامەزراندنی وێستگەیەک بۆ بەرهەمهێنانی ١٢٠ مێگاوات کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان.
وەزیری کارەبا، ئامادەیی وەزارەتەکەی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکاری و هاوکارییەک بۆ دەستپێکردنی ئەم پرۆژە بە پێشکەووتوترین تەکنەلۆژیای سەردەم و ژینگەپارێز بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر .
بۆ یەکەمین جارە بەم توانا بەرزەوە، کۆمپانیایەکی بیانی کار بۆ دامەزراندنی وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان دەکات.