ڕێژەی ٩٥٪ی بەستنی پێوەری زیرەک لە پارێزگای دهۆک تەواو بووە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە، ۱۱ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۲، ئەردەلان شوکر محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەت و ستافی دیوان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای پارێزگای دهۆکیان کرد و لەلایەن شاکر مەحموود، بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکان پێشوازیان لێ کرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا بەڕێوەبەری گشتیی دیوان مەبەستی سەردانەکەی باس کرد و ڕایگەیاند "پێویستە تەواوی فەرمانگە و بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای دهۆک کار لەسەر میکانیزمی سیستەمی ئەلیکترۆنی بکەن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان و هاوبەشانی کارەبا، بۆ ئەوەی دوورکەونەوە لە ڕۆتینی ناپێویست."
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا باس لە کۆتاقۆناغی پڕۆژەی پێوەری زیرەک کرا کە لە سنووری پارێزگای دهۆک بە سەرکەوتووانە تیمەکان کارەکانی خۆیان ئەنجامداوە و تاوهكوو ئێستا زیاتر له ٩٥٪ پێوهری زیرهك له تهواوی سنووری پارێزگای دهۆك بهستراوه و ئهو شوێنانهی كه ماویشن ناوچە گوندنشینهكانن.
بهڕێوهبهری گشتیی دیوان سهردانی ئهو شوێنه بازرگانییانهشی كرد كه ئێستا به سیستهمی پریپهید كاردهكهن و دهستخۆشی لێ كردن. شاکر مەحموود، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای دهۆک، دوای دەستخۆشی، چەند داوا و کێشە و گرفتێکی ئیدارهی باس کرد کە پێویستە چارەسەر بکرێن و شاندی بەرامبەریش بەڵێنی چارەسەریان دا.