لە مانگی ئادار بڕی کارەبا دهبێتەوە 40 ئەمپێر
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێ شەممە 8ی شوباتی2022 ئەندازیار کەمال محمد سالح سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی وەزارەتی کرد . سەرەتا وەزیری کارەبا باسی گۆانکارییەکانی کرد و تەئکیدی لەوە کردەوە هەموو هەوڵێک و پڕۆژەکانی وەزارەت لە پێناو باشتر کردنی کارەبا و خزمەتکردنی هاووڵاتیانە ، هەر لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری کارەبا گوێبیستی داواکارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی شار و ئیدارە سەربەخۆکان بوو بەڵێنی پێدان هاوکاریان بێت بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکانی کارەبا لە سنوورەکانیان.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا
لە مانگی ئادار بڕی کارەبا وەک خۆی دهبێتەوە 40 ئەمپێر.
بەردەوامبوونی تیمەکانی نەهێشتی سەرپێچی سەر کارەبا لە تەواوی هەرێمی کوردستان.
کارکردن بە سیستەمی زانیاری ئەلیکترۆنی لەسەر پسوولە بۆ سەرجەم هاوبەشان.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بە ئامادەبوونی کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا، بە پشت بەستن بە فەرمانێکی سەرۆک وەزیران، فەرمانی وەزاریی بۆ دانانی هەر چوار بەرپرسیارێتیی خوارەوە دەرکرد.
- فارس میرخان محمد ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوەی کارەبا
- پێشڕەو نوری سعید، بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی کارەبا
- حوسێن حەمەد قادر، ڕاوێژکاری وەزارەت
- سەفەر تەیب ئەحمەد، ڕاوێژکاری وەزارەت