وەزیری کارەبا: هەموو ئاسانکارییەک بۆ ئیدارە سەربەخۆکان دەکەین
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی سێشه‌ممه 15ـی شوباتی 2022 ئه‌ندازیار کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا پێشوازی كرد له هه‌ر یه‌كه لە بەڕێوەبەرانی دابەشکردنی کارەبای هەر سێ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، راپەڕین و زاخۆ.
له کۆبوونەوەیەکدا باسی گرنگیی كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتینات له کەرتی کارەبا بۆ باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان کرا.
وه‌زیری كاره‌با راگه‌یاند وەزارەتەکەیان هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەکی هەر سێ ئیدارەکە دەکات، بۆ ئەوەی بتوانن وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبا لە بواری ئیداری و تەکنیکی بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبای ناوچەکەیان مامەڵە بکەن.
لای خۆیانه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رانی كاره‌با سوپاسی وه‌زیری كاره‌بایان كرد كه هه‌رده‌م هاوكار و پاڵپشت بووه بۆ باشتركردنی كاره‌با و پێدانی ده‌سه‌ڵات بە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان .
له به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئەردەلان شوکری بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی کارەبا، بە مەبەستی چۆنییەتی پێدان و بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی بەڕێوەبەری گشتی بە هەر سێ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، راپەڕین و زاخۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرانی دابەشکردنی کارەبای هەر سێ ئیدارەکە له رووی كارگێری و یاسایی روونكردنه‌وه‌ی پێدان، كه هاوشێوەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆی گەرمیان، بە دەسەڵاتی بەڕێوەبەری گشتییەوە،کاروبارەکانیان رایی دەکەن.
بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای هەر سێ ئیدارەکە لە کۆبوونەوەکەدا، شارەزایی چۆنییەتی بەکارهێنانی دەسەڵاتی بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە بواری ئیداری و تەکنیکی بوون.
بەرپرسانی بەشە جیاوازەکانی وەزارەتی کارەبا، بە شێوەیەکی پراکتیکی شێوازی مامەڵە کردنی کارەبای هەرسێ ئیدارەی سەربەخۆ وەک بەڕێوەبەرایەتیی گشتی خستیانەڕوو، کە پێویستە بەڕێوەبەرانی دابەشکردنی کارەبای ئەم سێ ئیدارەیە، بە دەسەڵاتی بەڕێوەبەری گشتی، کاروبارەکانیان بەڕێوە ببەن.